Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

قوربانیانی نێرینەی توندوتیژی و بەدڕەفتاری – هێڵی یارمەتیی پیاوان

ئایا تۆ قوربانیی توندوتیژی یان بەدڕەفتاریت؟ هێڵی یارمەتی پەیوەندیەکانی ئەو پیاوانەی کە تووشی توندوتیژی بوونە وەردەگرێت.

هێڵی یارمەتیی پیاوان (Mannstelefonen) وابەستەیە بە Reform – ناوەندی ئیمکانیات بۆ پیاوان. پەیوەندیەکان لەگەڵ هێڵی یارمەتی پیاوان لەلایەن کەسێکەوە وەڵام دەدرێتەوە کە دەتوانیت لەبارەی زۆربەی بابەتەکان لەگەڵێ قسە بکەیت، لەوانە ئەو توندوتیژیە یان دەستدرێژیە سێکسیە کە بەرامبەرت کراوە. ستافی خۆبەخشی هێڵی یارمەتی ڕاهێنراون کە ئامۆژگاری و ڕێنمایی بدەن بەو کەسانەی کە لە تەنگانەدان و پەیوەندییان پێیانەوە کردووە.

هەروەها دەتوانیت لەگەڵیان قسە بکەیت لەبارەی کێشەکانی پەیوەندی، تەڵاق و سەرپەرستیی منداڵ، مافی سەردان، توندڕەفتاریی شەخسی و بەدڕەفتاریی جەستەیی، تەنیایی، گۆشەگیری و ناکۆکی، یان هەر کێشەیەکی تر کە تووشی هاتوویت. ئەو کارمەندانەی هێڵی یارمەتی کە وەڵامی پەیوەندیەکان دەدەنەوە ئەرکی نهێنی‌پاراستنیان هەیە.

هێڵی یارمەتی پیاوەکان کۆنترین خزمەتی هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنیە کە لە نەرویج بەتایبەتی بۆ پیاوان دانراوە. ئەم هێڵی یارمەتیە پەیوەندیەکانی ئەو پیاوانە وەردەگرێت کە تووشی توندوتیژی هاتوون.

هێڵی یارمەتی دەتوانێت یارمەتیت بدات کە کێشەکانت چارەسەر بکەیت، و ڕەنگە بیانخەیتە نێو ڕوانگەیەکی نوێوە.

ئەگەر پێویستت بە یارمەتیی پسپۆڕانەتر هەبێت، کارمەندانی هێڵی یارمەتی پێت دەڵێن کە پەیوەندی بە چ لایەنێکی ترەوە بکەیت.

ئەگەر لە ماوەی کارکردنی فەرمیی ڕۆژانە دا، واتە لە دەرەوەی کاتی کارکردنی شەوانەی هێڵی یارمەتیی پایوان، پێویست بوو بەپەلە لەگەڵ کەسێک قسە بکەیت، بە ژمارە تەلەفۆنی 50 09 34 22 پەیوەندی بکە بە Reform – ناوەندی ئیمکانیات بۆ پیاوان. ئەوان ئەوپەڕی هەوڵیان دەدەن کە کات تەرخان بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵت قسە بکەن.

کارمەندەکان بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت.

هێڵی یارمەتیی پیاوان 22 34 09 60، دووشەمە تا هەینی، 5ی دوای نیوەڕۆ هەتا 8ی شەو (بێجگە لە زۆربەی ڕۆژانی پشووی گشتی).

ماڵپەڕی هێڵی یارمەتیی پیاوان

KORONAKRISEN – HJELP VED VOLD OG OVERGREP

Døgnåpne tjenester:

Er du voksen og trenger selv hjelp eller ønsker å hjelpe en annen voksen?

Er du bekymret for et barn eller trenger hjelp i omsorgen for barn?

På nettsidene våre finner du oversikt også over andre hjelpetilbud. Det varierer hva de ulike tjenestene kan tilby i øyeblikket. Vi anbefaler deg likevel å ta kontakt og sjekke ut hvilken hjelp du kan få. Spørsmål- og svartjenesten på dinutvei.no er også åpen.