Forlat siden Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

پۆلیس چ خزمەتگوزاریگەلێک پێشکەش دەکات؟

ئاخۆ تازەیی یان لە رابردووی دووردا بوونەتە قوربانی توندوتیژیی یان دەسدرێژیی؟ پۆلیس دەتوانێت خزمەتگوزاریی راوێژکاریی و رێنوێنی، وەرگرتنی سکاڵای فەرمی و هەڵسەنگاندنی پێویستی پارێزگاریی پێشکەش بکات.

هەم توندوتیژیی لە پێوەندییە نزیکەکاندا و هەم ئازاری سێکسی تاوانگەلێکی بەرکەوتەی سزان و پۆلیس دەبێت لەسەریان لێکۆڵینەوە بکات. راپۆرت کردنی کەتن رەنگە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دەرچوون لە پێوەندیی تێکەڵ بە توندوتیژیی بێت.

 

پۆلیس بۆ دەستێوەردان و تاوتوێ کردن دەبێت دڵنیا بێتەوە کە کەتنی بەرکەوتەی سزادان روویداوە. ئەم دڵنیاییە رەنگە ئێوە، قوربانی، راپۆرتی کەتن یان کەسێکی تر کە لەلایەن ئێوەوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات، بۆ پۆلیسی پێکبهێنن. گەر کەتنی بەرکەوتەی سزادان ماوەیەکی پێش روویدابێت –و باوک/دایک یان کەسی تووشبوو کۆچی دوایی کردبێت- دیسانەوەش دەتوانن تاوانەکە راپۆرت بکەن.

     > ریزبەندی کاتی راپۆرتدان

پۆلیس پاش وەرگرتنی زانیاریی پێوەندیدار بە تاوانی گرنگ، هەندێ جار دەتوانێت بە بێ سکاڵای فەرمی کەسی قوربانی دەسدرێژی دەست بکات بە لێکۆڵینەوەکان و کاری سزادان. بەم رەوتە "بەدواداچوونی گشتی" دەگوترێت.

پێش پەیوەندی کردن بە پۆلیسەوە پێویست ناکات کە لەسەر راپۆرت کردنی کەتنەکە بڕیارتان دابێت

پۆلیس دەتوانێت هاوکارێکی چاک بێت و رێنوێنی و راوێژکاریی پێشکەشی ئێوە بکات. پێش پەیوەندی کردن بە پۆلیسەوە پێویست ناکات کە لەسەر راپۆرت کردنی کەتنەکە بڕیارتان دابێت. هەروەها ئاماژەکردن بە ناوی خۆتان یان ناوی دیکەی لایەنەکانی پێوەندیدار زۆرەملێ نییە. پۆلیس گەر پێویست بێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان دەکات.

گەر هەست بە ترس بکەن، پۆلیس گەر پێویست بێت بە یارمەتی ئێوە کاری پارێزگارانە لەبەرچاو دەگرێت.

     > کاری پارێزگارانەی تایبەت بە کەسانی بەرکەوتەی توندوتیژیی و هەڕەشە


گەر تووشیاری مەترسی توندن، بە ژمارەی 112 پەیوەندی بکەن بە پۆلیسەوە

ژمارەی پەیوەندیی پۆلیسی خۆجێیی: 02800

ماڵپەڕی پۆلیس