Forlat siden Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی سەرچاوەی DIXI لە دژی ئازاری سێکسی چییە؟

ئاخۆ بوونەتە قوربانی دەسدرێژیی یان کەسانی قوربانی دەسدرێژیی دەناسن؟

ناوەندی سەرچاوەی DIXI لە دژی ئازاری سێکسی خزمەتگوزارییەکی خۆڕایی تایبەتی ژنان و پیاوانی قوربانی دەسدرێژیی، و خزمانی ئەوانە. ئەم ناوەندە خزمەتگوزاریی چارەسەریی پێشکەش ناکات بەڵکو بواری خۆ-یارمەتیدەریی، واتە پشت بەستن بە سامانە تاکەکەسییەکان، وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ژیان و رۆشتن بە رێگای راست، بۆ تاکەکان ئامادە دەکات. DIXI تەواوکەری خزمەتگوزاریی چارەسەریی سیستەمی پشتیوانی کەرتی گشتییە.

خزمەتگوزاریی DIXI:

  • راوێژکاریی تاک بۆ تاک تایبەتی قوربانیانی دەسدرێژیی و خزمانی ئەوان
  • گروپەکانی راوێژکاریی تایبەتی قوربانیانی دەسدرێژیی و خزمانی ئەوان
  • راوێژکاریی یاسایی خۆڕایی
  • راوێژکاریی تەلەفۆنی و رێنوێنی لە رێگای ئیمەیل و کورتەپەیامەوە
  • رێنوێنی لە بواری پەیوەندی کردن بە سیستەمی پشتیوانی
  • رووداوەکانی پێوەندیدار بە بابەت، وتەبێژیی و زانیاریی پێدان سەبارەت بە دیکەی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و لایەنە پێوەندیدارەکان

ئێوە دەتوانن بە نەناسراوی بمێننەوە؛ واتە پێویست ناکات کە لە کاتی سەردانی ناوەندەکەدا ناوی خۆتان دەرخەن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. دیکەی بەکارهێنەرانی ناوەندەکە رێگەپێدراو نین کە زانیاریی دۆسیەکەی ئێوە پێشکەشی کەسانی تر بکەن. ناوەندەکە گەر پێویست بێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان دەکات.

فەرمانبەرانی DIXI فێرکاریی شارەزایانەیان هەبووە و لە بواری پێوەندیداردا ئەزموونی زۆریان هەیە. هەندێ لەوانە رەنگە بۆخۆیان قوربانی دەسدرێژیی بن.

DIXI تراستێکە و بۆدجەی ئەو ناوەندانە لەلایەن حکومەتە ناوەندیی و خۆجێییەکانەوە مسۆگەر دەبێت.


تەلەفۆن: +47 22 44 40 50 / 930 58 070

ماڵپەڕی DIXI

ئیمەیل: dixi@dixioslo.no