Forlat siden Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی پشتگیری لە قوربانیانی زینا و ئازاری سێکسی (SMISO) چییە؟

لە " ناوەندی پشتگیری لە قوربانیانی زینا و ئازاری سێکسی" ئەم تاقمە لە لێقەوماوان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکانی خۆیان یارمەتی وەردەگرن. ئەم ناوەندە زیاتر ناوەندێکی خۆیارمەتیدەری تایبەتی گەورەساڵانی قوربانی زینا، ئازاری سێکسی یان دەسدرێژیی، و خزمانی ئەوانە.

ئەم ناوەندە خزمەتگوزاریی خۆڕایی پێشکەش دەکات و وەک تەواوکەری سیستەمی پشتیوانی کەرتی گشتی دێتە ئەژمێر. بۆ پەیوەندی کردن بەوەوە پێویستتان بە نامەی ناساندن نییە.

لە خزمەتکارییەکانی ئەم ناوەندە دەکرێ بەو بابەتانەی خوارەوە ئاماژە بکرێت:

  • راوێژکاریی بە تەلەفۆن
  • راوێژکاریی تاکەکەسی
  • بەشداریی لە گروپەکانی خۆ-یارمەتیدەر
  • دیکەی گروپەکانی پێوەندیدار بە بابەت
  • خولە جیاوازەکان

خزمەتگوزاریی لە ناوەندە جۆراوجۆرەکاندا جیاوازە. ناوەندەکان لە ئاستە جیاوازەکاندا راهاتوون تاکو بەکارهێنەران بتوانن بۆ دانوستانی نافەرمی لەگەڵ دیکەی بەکارهێنەران لە ناوەندا ئامادە ببن. هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن داهێنانیان هەبێت و خۆیان چالاکی جۆراوجۆر رێکخەن. خزمان و نزیکانی ئێوەش دەتوانن لە ناوەندەکەدا ئامادە ببن. هەندێ ناوەند خزمەتکاریی پێشکەشی منداڵانیش دەکەن. ناوەندەکان خەریکی چالاکی بەرگیریکارانە وەک فێرکردن و زانیاریی پێدانیش دەبن.

 

لە ناوەندەکاندا دەتوانن دیکەی لێقەوماوانی ئازاری سێکسی ببیننەوە. فەرمانبەرانی ناوەندەکە زانیاریی و/یان ئەزموونیان لە بواری ئازاری سێکسیدا هەیە.

ئێوە دەتوانن بە نەناسراوی بمێننەوە؛ واتە پێویست ناکات کە لە کاتی سەردانی ناوەندەکەدا ناوی خۆتان دەرخەن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. دیکەی بەکارهێنەرانی ناوەندەکە رێگەپێدراو نین کە زانیاریی دۆسیەکەی ئێوە پێشکەشی کەسانی تر بکەن. ناوەندەکان گەر پێویست بێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان دەکەن.

ئەمڕۆ هەموو ناوچەکان لانیکەم ناوەندێکی تایبەتی قوربانیانی زینا و ئازاری سێکسییان هەیە. حکومەتەکانی ناوەندیی و خۆجێیی بۆدجەی ئەم ناوەندانە مسۆگەر دەکەن.

هەروەها هێڵی رێنوێنی شەوانەڕۆژی نیشتمانی بۆ قوربانیانی زینا و ئازاری سێکسی هەیە. "ناوەندی زینا" لە ناوچەی ڤێست فۆلد ئەم هێڵە هەڵدەسووڕێنێت.


ریزبەندی ناوەندەکان

هەروەها چاولێکەن ژماره تەلەفۆنی نیشتمانی – هێڵی رێنوێنی شەوانەڕۆژی تایبەتی قوربانیانی زینا و ئازاری سێکسی و خزمانی ئەوان، پەیوەندی خۆڕایی بە ژمارەی: 800 57 000