Forlat siden Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی یان دەسدرێژیی؟ دەتوانن پەیوەندی بکەن بە پزیشکی گشتی (GP) خۆتانەوە

ئاخۆ لەگەڵ هاوسەری توندوتیژی خۆتان کێشەتان هەیە، کەوتوونەتە بەر دەسدرێژیی یان لە ماڵدا بە هۆی توندوتیژییەوە لە رەنج دان؟ ئاخۆ بەسەرهاتەکانی رابردوو ئازارتان دەدات؟ ئاخۆ نیگەرانی ئەوەن کە بە زۆری مل بدەن بە هاوسەرگیریی؟ دەتوانن پەیوەندی بکەن بە GP خۆتانەوە.

GP ئەرکی ئەوەی لەسەر شانە کە بە کێشە جەستەیی و دەروونییەکانی تاکەکان یان پرسەکانی پێوەندیدار بە خراپ بەکارهێنانی ئەلکهۆڵ/مادە هۆشبەرەکان رابگات. واتە GP ئێوە بەرپرسی راگەیشتن بە هەموو کاروباری تەندروستی ئێوە لە قۆناخەکانی چاولێکردن، چارەسەریی و بەدواداچوونە. GP بە شێوەی ئاسایی بە چاکی لە دۆخی جەستەیی و ژیانی تاکەکەسی ئێوە دەزانێت؛ GP هاوڕازێکی چاکیشە و لە بواری تاوتوێکردنی کێشەی تاکەکاندا ئەزموونی هەیە.

«GP هاوڕازیەکی چاکیشە و لە بواری تاوتوێکردنی کێشەی تاکەکاندا ئەزموونی هەیە»

GP دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزێت و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدات. GP گەر پێویست بێت دەتوانێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان بکات.

گەر پێویست بێت دەتوانێت ئێوە بنێرێت بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ یان دیکەی دامەزراوە یارمەتیدەرەکان و ئەو دامەزراوانەی کە پێویستیان بە نامەی ناساندن نییە –وەک پەناگەکانی پێوەندیدار بە قەیران،نووسینگەکانی ئاسوودەیی خێزان و...بە ئێوە بناسێنێت. GP بەرپرسی رێکخستنی کاروباری چاولێکردن و بەدواداچوونی خزمەتگوزاریی چارەسەریی پسپۆڕانەشە.

گەڵاڵەی پزیشکی گشتی بەشێک لە خزمەتگوزرایی تەندروستی گشتییە و ئێوە دەبێت پارەی تێچووی ئاسایی بدەن.


لە helsenorge.no زانیاریی زیاتر لەسەر پزیشکە گشتییەکان و شێوازی گۆڕینی پزیشکی گشتی پێشکەش کراوە

(تەنیا نەرویجی)