Forlat siden Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی یان دەسدرێژیی؟ نووسینگەی راوێژکاریی خێزان دەتوانێت یارمەتی ئێوە بدات

ئاخۆ لە ماڵدا دەمەقڕێ و ناکۆکی دەبینن؟ ئاخۆ هاوسەری ئێوە توندە یان ئێوە کەوتوونەتە بەر دەسدرێژیی؟ ئاخۆ توندوتیژیی نێوان دایک و باوکی خۆتان بینیوە؟ ئەگەر بەڵێ، لە نووسینگەی راوێژکاریی خێزان یارمەتی وەرگرن.

نووسینگەی راوێژکاریی خێزان یارمەتی و رێنوێنی پێشکەشی هاوژینەکان و خێزانەکانی تووشیاری کێشە، ناکۆکی یان قەیران دەکات. نووسینگەی راوێژکاریی خێزان کێشەکانی پێوەندیدار بە توندوتیژیی و تووڕەیی لێکدەداتەوە. هەندێ لە نووسینگەکان بەرپرسی پێشکەشکردنی خزمەتگوزرایی تایبەتی بۆ قوربانیان/تووشبووانی توندوتیژین.

بۆ گرتنی سەرە یان وەرگرتنی زانیاریی لەسەر خزمەتگوزارییەکانی نووسینگەی راوێژکاریی خێزان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە نزیکترین نووسینگەی راوێژکاریی خێزان.  لە کاتی قەرەباڵغیدا پێشترێتی بە خێزانەکان و منداڵانە.

خزمەتگوزاریی نووسینگەی راوێژکاریی خێزان جۆراوجۆرە و رەنگە بریتی لەو بابەتانەی خوارەوە بێت

  • چارەسەریی هاوژین، چارەسەریی خێزان،
  • خولەکانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیی و رێنوێنی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیی تایبەتی دایکوباوک
  • نێوبژیوانی بۆ بابەتەکانی جیایی و پچڕانی پێوەندیی، رێنوێنی لە بواری هاوکاری دایکوباوک و مافەکانی چاوپێکەوتن
  • راوێژکاریی دایکوباوک و دیکەی بەرنامەکانی پێوەندیدار بە پێوەندییەکان

لە نووسینگەی راوێژکاریی خێزاندا دەروونناس، کارناسانی پەروەردە و یارمەتیدەرانی کۆمەڵایەتی پسپۆڕ لە کاروباری خێزاندا چالاکی دەنوێنن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. ئەگەر نووسینگەی راوێژکاریی خێزان نەتوانێت یارمەتی پێویستی ئێوە پێشکەش بکات، رەنگە ئێوە بە دامەزراوەیەکی تر بناسێنێت. نووسینگەی راوێژکاریی خێزان گەر پێویست بێت دەتوانێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان بکات.

زۆربەی نووسینگەکانی راوێژکاریی خێزان حکومی و بەشێکن لە "نووسینگەی کاروباری منداڵان، تازەلاوان و خێزانی نەروێژ" (Bufetat). هەندێ لە نووسینگەکانی راوێژکاریی خێزانیش سەر بە دامەزراوە ئایینییەکانن و بەپێی گرێبەست لەگەڵ Bufetat چالاکی دەنوێنن. خزمەتگوزاریی بێ سەرنجدان بە باوەڕ و ئایینی سەردانکاران پێشکەش دەکرێت.


نووسینگەی راوێژکاریی خێزان لە گەڕەکی خۆتاندا لە dinutvei.no بدۆزنەوە

ریزبەندی نووسینگەکانی راوێژکاریی خێزان لە ماڵپەڕی "نووسینگەی کاروباری منداڵان، تازەلاوان و خێزانی نەروێژ"دا پێشکەش کراوە