Forlat siden Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ چییە؟

ئاخۆ ئێوە منداڵێکی تووشیاری کێشەی خێزانن یان گەورەساڵێکن کە بەپەرۆش و نیگەرانی منداڵ یان تازەلاوێکی تایبەتن؟ "خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ" رێنوێنی و یارمەتی پێشکەشی منداڵان، تازەلاوان و خێزانەکانی تووشیاری کێشەی خێزانیی، منداڵانی بێبەر لە چاودێریی پێویست یان منداڵانی موحتاجی یارمەتییەکانی تر دەکات.

 "خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ" ئەو ئەرکەی لەسەر شانە کە یارمەتی کەسانی ژێر 18 ساڵی تووشیار یان لەبەر مەترسی توندوتیژیی یان دەسدرێژیی، خەتەنەی کچان، هاوسەرگیریی زۆرەملێ یان مەترسییە هاوشێوەکان دان، بدات. لەو بابەتانەیدا کە دایکوباوک تووشیاری خراپ بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان یان ئەلکهۆڵ بن یان منداڵەکە تووشی کێشەی پێوەندیدار بە ئاکار یان کێشەکانی پێوەندیدار بە تاوان یان خراپ بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان/ئەلکهۆڵ بێت، "خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ" دەتوانێت یارمەتی بدات. ئەم یارمەتییە بەخۆڕاییە.

لە کارەکانی یارمەتیدانی پێوەندیدار بە ماڵ دەکرێ بەم بابەتانە ئاماژە بکرێت:

  • پێشکەشکردنی راوێژکاریی و رێنوێنی بە خێزان
  • گروپەکانی باوان (دایکوباوک)
  • پەیوەندیی پشتگیرانە
  • یارمەتی لە باری داراییەوە بۆ ناونووسی لە باخچەی ساوایان
  • یارمەتی لە باری داراییەوە بۆ چاودێریی لە دەرەوەی خوێندنگە تایبەتی قوتابییان (SFO/AKS)
  • یارمەتی لە باری داراییەوە بۆ چالاکی کاتی بێکاریی یان چالاکییەکانی تر
  • پشتگیری یارمەتیدەرانە لە پشوودانەکانی کۆتایی حەوتە یان چاوپێکەوتن لە ماڵدا.

«بەرژەوەندیی منداڵ» تەوەری چالاکی "خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ"ە (cf. بەشی 4-1 لە یاسای ئاسوودەیی منداڵ - دیاریکردنی بەرژەوەندیی منداڵ). هەندێ جار ئەم خزمەتگوزارییانە لەگەڵ ویستی دایکوباوک ناکۆکن. "خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ" لە دایکوباوک لە بواری چاودێریی دروست لە رۆڵەکانیان و نیشتەجێکردنی رۆڵەکان لە ماڵی پێوەنیدار بە خێزان، ئەگەر بکرێ، پشتگیری دەکات.

لە هەندێ بابەتی تایبەتدا نیشتەجێکردنی منداڵ لە ماڵی خێزانەکە لە بەرژەوەندیی منداڵەکەدا نییە و "خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ" دەبێت بەرپرسایەتی چاودێریی لە منداڵەکە بە ئەستۆ بگرێت. ئەم کارە رەنگە بە رەزامەندیی خێزانەکە یان بە بێ رەزامەندی ئەوان جێبەجێ بکرێت. گەر ئەم کارە بەپێچەوانەی ویستی دایکوباوک بێت، تەنیا کۆمیتەی ناوچە، کە دامەزراوەیەکی دادوەرییە، دەتوانێت سەبارەت بە وەرگرتنی بەرپرسایەتی چاودێریی لە منداڵەکان بڕیار بدات.

خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ پشتگیری دەکات لە دایکوباوک لە بواری چاودێریی دروست لە رۆڵەکانیان

خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ خێزانەکان و منداڵان پێویستی بە یارمەتی کەسانێک هەیە کە کێشەکانی منداڵان بۆ ئەوان راپۆرت دەکەن. هەم تاکە تایبەتەکان و هەم ناوەندەکانی راگەیشتن بە کاروباری منداڵان و تازەلاوان ئەرکی ئەوەیان لەسەر شانە کە ئەم جۆرە کێشانە راپۆرت بکەن.

زۆربەی فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ فەرمانبەری ئاسوودەیی منداڵ، یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی، پارێزەر یان دەروونناسن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ گەر پێویست بێت دەتوانێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان بکات.

هەموو شارەکانی نەروێژ ناوەندێکی خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵیان هەیە. زۆرێک لە شارەکان ناوەندی فریاکەوتنی ئاسوودەیی منداڵیشان هەیە. ریزبەندی ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ و ناوەندەکانی فریاکەوتنی ئاسوودەیی منداڵ و زانیاریی بەقازانجی پێوەندیدار لە ماڵپەڕی barnevernvakten.no دا پێشکەش کراوە.

     >سەبارەت بە ئاسوودەیی منداڵ بە زمانە جۆراوجۆرەکان – «خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ. لە بەرژەوەندیی منداڵدا»


ریزبەندی ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵ و ناوەندەکانی فریاکەوتنی ئاسوودەیی منداڵ لە شاردا

ماڵپەڕی نووسینگەی کاروباری منداڵان، تازەلاوان و خێزانی نەروێژ

KORONAKRISEN – HJELP VED VOLD OG OVERGREP

Døgnåpne tjenester:

Er du voksen og trenger selv hjelp eller ønsker å hjelpe en annen voksen?

Er du bekymret for et barn eller trenger hjelp i omsorgen for barn?

På nettsidene våre finner du oversikt også over andre hjelpetilbud. Det varierer hva de ulike tjenestene kan tilby i øyeblikket. Vi anbefaler deg likevel å ta kontakt og sjekke ut hvilken hjelp du kan få. Spørsmål- og svartjenesten på dinutvei.no er også åpen.