Forlat siden Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران چییە؟

پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران بۆ کەسانێ لەبەرچاوگیراوە کە لەلایەن هاوسەر، خزم یان نزیکانەوە کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی یان دەسدرێژیی. بۆ کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران مەرج نیە کە تووشیاری قەیرانی توند بووبێتنەوە. ئەم پەناگە خزمەتگوزاریی پشتگیری، دڵنیایی، راوێژکاریی و رێنوێنی بۆ ژنان، پیاوان و منداڵان پێشکەش دەکات.

پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران نیشتەجێگەیەکی ئەمن و کاتییە بەڵام خزمەتگوزارییەکانی خۆی پێشکەشی کەسانی دەرەوەی ئەوێش دەکات. وەرگرتنی یارمەتی لە پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران و نیشتەجێ بوون لەوێدا تێچوویەکی نییە. ئێوە دەتوانن راستەوخۆ و بە بێ گرتنی سەرە (نۆرە) یان پێشکەشکردنی نامەی ناساندنسەردانی پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران بکەن.

لە خزمەتکارییەکانی ئەم ناوەندە دەکرێ بەو بابەتانەی خوارەوە ئاماژە بکرێت:

  • راوێژکاریی
  • رێنوێنی لە بواری پەیوەندی کردن بە سیستەمی پشتیوانی
  • زانیاریی پێدان سەبارەت بە ماف و ئەرکەکان
  • رێنوێنی (لەوانە راوێژکاریی یاسایی)
  • گروپ و چالاکییەکانی پێوەندیدار بە راوێژکاریی
  • بەدواداچوون

بۆ وەرگرتنی رێنوێنیش دەتوانن پەیوەندی بکەن بە پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران. ئێوە دەتوانن بە نەناسراوی بمێننەوە؛ واتە پێویست ناکات کە لە کاتی سەردانی پەناگەدا ناوی خۆتان دەرخەن. هەروەها، خزمانی کەسی قوربانی توندوتیژیی، سیستەمی پشتیوانی گشتی، خوێندنگەکان و... دەتوانن بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی لەسەر خزمەتگوزارییەکان یان هێنانە ئارای پرسیارەکانی خۆیان پەیوەندی بکەن بە پەناگەی پێوەندیدار بە قەیرانەوە.

پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران هەروەها خزمەتگوزاریی پێشکەشی کەسانێ کە نیشتەجێی ئەوێش نین، دەکات

 

فەرمانبەرانی پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران زانیاریی و/یان ئەزموونی تاوتوێکردنی کێشەکانی پێوەندیدار بە توندوتیژیی و دەسدرێژییان هەیە. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. دیکەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاریی پەناگە رێگەپێدراو نین کە زانیاریی دۆسیەکەی ئێوە پێشکەشی کەسانی تر بکەن. پەناگەی پێوەندیدار بە قەیران گەر پێویست بێت هاوکات وەرگێڕێکتان بۆ تەرخان دەکات.

هەر شارێک دەبێت پەناگەیەکی پێوەندیدار بە قەیرانی هەبێت. هاوکاری شارەوانییەکان لە پەناگەیەکی پێوەندیدار بە قەیراندا کارێکی باوە. زۆربەی پەناگەکانی پێوەندیدار بە قەیران بۆ خزمەت کردن بە کەسانی تووشیاری کەمئەندامی لە هاتوچۆدا راهاتوو کراون و گەر وەها هەلێک نەبێت شارەوانی دەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە دەست بەکار ببێت.

نووسینگەی بزووتنەوەی پەناگە ئەندامی رێکخراوی پەناگەکانی پێوەندیدار بە قەیران و بەرپرسی جێبەجێکردنی ROSA و راگەیشتن بە کاروباری قوربانییەکانی قاچاخی مرۆڤ و لەشفرۆشییە. زانیاریی زیاتر لەسەر چالاکییەکانی نووسینگەی بزووتنەوەی پەناگە لە ماڵپەڕەکەیدا پێشکەش کراوە.


ریزبەندی هەموو پەناگەکانی پێوەندیدار بە قەیران لە نەروێژدا

ماڵپەڕی نووسینگەی بزووتنەوەی پەناگە

(تەنیا نەرویجی)