Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

هێڵی یارمەتیی نیشتمانی خزمەتگوزارییە پارێزەرەکان بۆ بەساڵاچووان (Vern for eldre) چییە؟

Eldre par som står sammen på et kjøkken

ئەگەر تووشی توندوتیژی، دەستدرێژی یان ئازاردانە سێکسییەکانی دیکە بوویەوە، یان لە ژێر هەڕەسەی ئازاردران دای، دەتوانی پەیوەندیی بە خزمەتگوزارییە پارێزەرەکانی بەساڵاچووان بکەی. دەتوانی لەسەر تەلەفۆن ڕاوێژکاری یان ڕێنمایی وەربگری.

هەرکەسێکی سەرەوەی تەمەنی 62 ساڵان کە تووشی ئازاردران بووبێتەوە دەتوانێ پەیوەندیی تەلەفۆنی بکات خزمەتگوزارییە پارێزەرەکانی بەساڵاچووان بۆ ئەوەی ڕاوێژکاری، ڕێنمایی و یارمەتی وەربگرێ. ئەگەر خزمەکان، فەرمانبەرەکانی ئەنجومەنە خۆجییەکان یان لایەنەکانی دیکە نیگەرانن یان زانیارییان لەبارەی ئازاردرانی کەسانی بەساڵاچوودا هەیە دەتوانن پەیوەندی بگرن. ئەم خزمەتگوزارییە بێ‌بەرانبەرە.

تۆ ستافی پسپۆڕ دەبینییەوە کە لە خزمەتگوزارییە پارێزەرەکانی بەساڵاچوواندا کار دەکەن و کاتی بیستنی قسەکانتیان هەیە. ئەوان زانست و تێگەیشتنی دروستیان لەسەر زیانگەیاندن و ئازاردانی بەساڵاچوان هەیە.

دەتوانی بە نەناسراوی بمێنییەوە، یانی پێویست ناکات کاتێک کە پەیوەندیی بە ناوەندێکەوە دەکەین ناوەکەت بڵێی. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا بکەن.

ئەگەر پێویست بێت خزمەتگوزارییە پارێزەرەکانی بەساڵاچوان دەتوانێ وەرگێڕێک دابین بکات.

مووچەی ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەرویجیی تەندروستییەوە دابین دەکرێت.

ماڵپەڕی خزمەتگوزارییە پارێزەرەکانی بەساڵاچوان زانیاری، بابەت و پڕۆگڕامی راهێنانی ئۆنلاینی تێدایە.

پەیوەندی

هێڵی یارمەتیی نیشتمانی 800 30 196

ماڵپەڕی خزمەتگوزارییە پارێزەرەکانی بەساڵاچوان.