نۆرینگەکە یارمەتیی بۆ ئەو کەسانە کە بوونە قوربانیی ئازاری سێکسی و هەروەها ئەو کەسانەیش کە ئەو ئازارەیان ئەنجام داوە یان نیگەرانن کە ئازاردانی سێکسی ئەنجام بدەن، پێشکەش دەکات.
خزمەتگوزارییەکان بریتین لە:
- چارەسەریی تاکەکەسی
- چارەسەریی جووت
- چارەسەریی گروپ
- چارەسەریی منداڵان و هەرزەکاران
ئەو کەسانەی کە لە نۆرینگەکەدا کار دەکەن شارەزاییەکەی زۆریان لەسەر هەموو جۆرەکانی گرفتە سێکسییەکان هەیە. گەورەترین گروپی پسپۆڕانی IKST بریتین لە دەروونناسەکان، کە زۆربەیان ڕاوێژکارن و هەندێکیان ڕاوێژکاریی سێکسۆلۆژیی نۆرینگەیین. هەروەها توێژینگەکەیش دوو پسپۆڕی لە ڕاوێژکاریی سێکسۆلۆژیکاڵی و ڕاوێژکارێکی پسپۆڕی سێکسۆلۆژیی نۆرینگەیی هەیە.
فەرمانبەرەکان ئەرکی نهێنیپارێزیان هەیە. هەر بۆیە پێشیان لێ دەگیرێ هەرجۆرە زانیارییەک لە بارەی تۆ بە بێ ڕەزامەندیی پێشتری تۆ لە گەل کەسانی دیکە هاوبەش بکەن (جگە لەو دۆخانەی کە بەپەلەن و هەڕەشە لە ژیان دەکەن).
زانیاری پەیوەندیگرتن
ماڵپەڕی IKST: https://www.sexologi.no/
ئیمەیل: IKST@sexologi.no