Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

کۆمەڵەی نیشتمانیی چاوەدێریی تەندروستیی دەروونی (LPP) چییە؟

Landsforeningen for Pårørende innen Psykisk helse Logo

تووشی توندوتیژیبوون دەتوانێ ببێتە هۆی پێویستیی چاوەدێریی تەندروستیی دەرونی. ئەگەر تۆ خزمێک یان چاوەدێرێکی، دەتوانی ڕاوێژکاری و یارمەتیی لە کۆمەڵەی نیشتمانیی چاوەدێریی تەندروستیی دەروونی (Landsforeningen for Pårørende innen Psykisk helse, LPP) وەربگری.

LPP بەرژەوەندییەکی نیشتمانی و ڕێکخراوێکی بەکارهێنەرە بۆ خزمەکان و چاوەدێرانی تەندروستیی دەروونی. LPP بەتایبەتی بۆ خزمەکان و چاوەدێران کار دەکات و کۆمەڵەی خۆجێی لەهەموو نەرویج هەیە. LPP ‌بەهاوکاریی لەگەڵ ناوەندی خزمان و چاوەدێران لە ئۆسڵۆ هێڵێکی نیشتمانیی یارمەتیی بۆ خزمان و چاوەدێران دامەزراندووە. LPP خزمەتگوزارییەکی چات بۆ منداڵان بەڕێوە دەبات و دەتوانی ڕێنمایی و پشتیوانیی بێ‌بەرانبەر وەربگری. ئەگەر پێت خۆش بێت دەتوانی بە نەناسراوی بمێنییەوە.

ماڵپەڕەکە (lpp.no) بانکێکی زانیارییشی هەیە کە تێیدا دەتوانی ڕاستییەکان، بڵاوکراوەکان، لێکۆڵینەوەکان، پەسەندکردنی یاسا و زانیاریی دیکە لەبارەی خزمەکان و چاوەدێرەکان و ڕۆڵی ئەوان لە تەندروستیی دەروونی وەدەست بهێنی. لە بانکی زانیاری دەتوانی “Bare spør!”ش بدۆزییەوە، کە نامیلکەیەکی بچووکە بۆ خزمان، چاوەدێران و ئەو نەخۆشانەی کە دەتوانن یارمەتیت بدەن داوای جۆری دروستی پرسیارەکان بکەی و زانیاریی بەسوود لە کاتی پەیوەندیگرتن بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی دەروونی وەدەست بهێنی.

 

پەیوەندی

ماڵپەڕی LPP

هێڵی یارمەتیی بۆ خزمان و چاوەدێران: +47 22 49 19 22

خزمەتگوزاریی چات