Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

dinutvei.no چییە؟

kurdisk

بەخێر بێی بۆ ڕێنمایی نیشتمانیی نەرویجی بۆ خزمەتگوزارییەکانی هاوکاری، زانیاری و پسپۆڕی لە بوارەکانی دەستدرێژیی سێکسی، ئازارە سێکسییەکانی دیکە و توندوتیژی لە خزمایەتییە نزیکەکاندا.

Dinutvei.no دەیهەوێ هاوکاری بکات لە:

  • ئەو کەسانەی کە تووشی ئازاری سێکسی یان توندوتیژی بوونەوە یان دەبنەوە لە خزمایەتی نزیکدا.
  • ئەو کەسانەی کە کەسانی دیکە تووشی توندوتیژی یان ئازار دەکەن.
  • خێزان، هاورییان و ئەو کەسانەی دیکە کە پێویستییان بە یارمەتی و ڕاوێژکارییە.
  • پسپۆڕان و ڕێکخراوەکان.

ماڵپەڕەکە پێداویستییەکانی گەورەساڵان دابین دەکات و خزمەتگوزارییەکانی منداڵان و کەسانی ژێر تەمەن 16 ساڵ ناگرێتەوە. گەرچی ئێمە چاوەڕوانین کە گەنجان ڕەنگە لە زانیارییەکانی ئێمە سوودمەند بن.

ئەگەر منداڵی یان گەنجی یان پرسیاری پەیوەست بە منداڵان و گەنجانت هەیە، ئێمە ماڵپەڕی ung.no  (تەنیا بە زمانی نەرویجی) یان هێڵی گەرمی فریاکەوتنی 116 111 بۆ منداڵان و گەنجان (بە چەندین زمان لەبەردەستە) پێ پێشنیار دەکەین.

لە dinutvei.no چ شتێکت دەست دەکەوێ؟

ئێمە دەمانهەوێ بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، تەمەن، نەتەوە، توانای کارکردی یان بۆچوونی سیاسی و ئایینی، یارمەتیی هەموو کەس بکەین. زانیاریی بەسوود و ئەزموونی بەرۆژت دەست دەکەوێ.

خزمەتگوزاریی سەرهێڵی پرسیار و وەڵام

هیچ پرسیارێکت لەپەیوەندیی لەگەڵ ئازاری سێکسی یان توندوتیژی لەگەڵ خزمە نزیکەکانتدا هەیە؟ دەتوانی لەبەشی خزمەتگوزاریی پرسیا و وەڵامەکانی سەرهێڵ بە نەناسراوی پرسیارمان لێ بکەی ئەگەر زمانی نەرویجی نازانی دەتوانی بە ئینگلیسی پەیاممان بۆ بنێری. لەم حاڵەتەدا، ئێمە بە ئینگلیسی وەڵام دەدەینەوە.

چ شتێک وەردەگێڕدرێتەوە؟

ئێمە بەپێی ئەوەی کە لە کوێ داوای هاوکاریمان لێ دەکرێت زانیاریی وەرگێڕدراومان هەیە. هەروەها، ئێمە هەندێک وتاری دیاریکراومان وەرگێڕدراوەتەوە.

ئەرک

Dinutvei.no بەشیکە لە هەوڵەکانی حکومەتی نەرویج بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی توندوتیژی لە لایەن خزمە نزیکەکانەوە. ماڵپەڕەکە ئامادەکراوە لەلایەن سەنتەری نەرویجیی لێکۆڵینەوەکانی تووندوتیژیی و گوشاری تڕۆوماتیک NKVTS و لە لایەن وەزارەتی داد و ئاسایشی گشتییەوە دامەزراوە.