Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ڕێنمایی یاسایی بۆ ژنان (JURK) چییە؟

JURK logo

ئایا دووچاری توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسی بوویتەوە یان دەتەوێت بزانیت مافەکانت چین؟ ئەگەر وەڵامەکەت بە بەڵێیە، دەتوانیت پەیوەندی بە بەشی ڕێنمایی یاسایی بۆ ژنان بکەیت (JURK).

دەربارەی خزمەتگوزارییەکە

JURK خزمەتگوزارییەکی بێبەرانبەری یارمەتیی یاسایی بۆ ژنانە. ڕێکخراوەکە یارمەتیت دەدات تا بتوانیت لە ژمارەیەک بواری یاساییدا بۆ خۆت کارەکانت بەڕێوە ببەیت. بۆ نموونە، دەتوانیت زانیاری وەربگریت لەسەر ئەوەی مافەکانت چین لە کاتی ڕوودانی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسیدا، هەروەها دەتوانیت زانیاری وەربگریت لەسەر چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی قەرەبووی برینداربوونی تاوانکاری.

JURK ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکات:

  • یارمەتیی یاسایی لە کەیسە تایبەتەکاندا
  • زانیاریی لەبارەی مافەکان
  • وانە

 

سەیری ئەم فیلمە بکە دەربارەی پەیوەندیکردن بە JURK:

 

چۆن پەیوەندی بکەیت؟

JURK داواکاری خەڵک لە سەرتاسەری نەرویج وەردەگرێت. دەتوانیت بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە JURK بکەیت یان گەر بۆت دەگونجێت بۆ خۆت سەردانیی ناوەندەکانی JURK لە ئۆسڵۆ بکەیت. زانیاریی پەیوەندیکردن، کاتژمێرەکانی کارکردن و زانیاریت لەسەر چۆنیەتیی تۆمارکردنی کەیسەکەت لە ماڵپەڕی JURKدەست دەکەوێت.

لەسەر کارمەندەکانە نهێنیپارێز بن

لەسەر کارمەندەکانی JURK-ە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە ناتوانن بەبێ ڕەزامەندیی خۆت زانیارییە کەسییەکانت بەش بکەن، یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت. ئەگەر پێویست بێت JURK دەتوانێت وەرگێڕێک دابین بکات.

JURK پارە لە حکومەت وەردەگرێت و لە لایەن پسپۆرانی یاسایی و خوێندکارانی بەئەزموونی یاساوە بەڕێوە دەبرێت.

زانیاریی پەیوەندیکردن

ژمارە تەلەفۆن 22 84 29 50

ناونیشان: Skippergata 23, 0154 ‌ئۆسڵۆ

ماڵپەڕی JURK: jurk.no

ئیمەیڵ: post-mottak@jurk.no