Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی یان دەسدرێژیی؟ Hjelpetelefonen چ خزمەتگوزاریگەلێک پێشکەش دەکات؟

ئاخۆ ژیانێکی سەختتان هەیە؟ دەتوانن بە ژمارەی خۆڕایی 123 116 پەیوەندی بکەن بە Hjelpetelefonen ەوە.

هەموو کەسانی خاوەن پێویستی بە راوێژکاریی دەتوانن لە خزمەتگوزاریی Hjelpetelefonen کەڵک وەرگرن. Hjelpetelefonen به شێوەی 24/7 چالاکی دەنوێنێت. ئێوە دەتوانن بە نەناسراوی بمێننەوە؛ واتە پێویست ناکات کە ناوی خۆتان دەرخەن. ئەگەر دەتانەوێت لەسەر پێوەندیی تێکەڵ بە توندوتیژیی، دەسدرێژیی یان سەرنجنەدان راوێژکاریی وەرگرن یان پرسیار بهێننە ئاراوە، پەیوەندی بکەن بە Hjelpetelefonen ەوە. هەڵبەت دەتوانن لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی چالاک لە ناوچەی خۆتانیش یارمەتی وەرگرن.

هەموو کەسانی خاوەن پێویستی بە راوێژکاریی دەتوانن لە خزمەتگوزاریی Hjelpetelefonen کەڵک وەرگرن. Hjelpetelefonen به شێوەی 24/7 چالاکی دەنوێنێت.

کەسانی وەڵامدەری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان راوێژکارانێکی هەمیشەیین کە فێرکاریی و رێنوێنی شارەزایانەیان وەرگرتووە. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسییەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. ئەم کەسانە بە زمانی نەروێژی قسە دەکەن. رێنوێنی رەنگە بە زمانی ئینگلیزیش پێشکەش بکرێت.

ژمارەی 116123 پێوەندیی بە هێڵی رێنوێنی سەرانسەری ئەوروپاوە هەیە. واتە بە گرتنی ئەم ژمارەیە لە سنووری EU/EEA پێوەند دەدرێن بە خزمەتگوزاریی رێنوێنی وڵاتی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتانەوە. ئەگەر لە وڵاتێکی تردا بن بەڵام بتانەوێت پەیوەندی بکەن بە Hjelpetelefonenی نەروێژ، دەبێت ژمارەی ‎0047 91 ‎116 123 بگرن. نرخی وتووێژی ئاسایی بە تەلەفۆنی لەگەڵ بۆ ئێوە رەچاو دەکرێت.

ئەگەر دەتانەوێت بە جێی پێوەندیی تەلەفۆنی بۆ راوێژکارەکە نامە بنووسن، دەتوانن لە خزمەتگوزاریی سەرهێڵ (ئانلاین) کەڵک وەرگرن. ئەم خزمەتگوزارییە خۆڕاییە و وەڵامی ئێوە لە ماوەی 48 کاژێردا دەدرێتەوە.

Hjelpetelefonen لەلایەن رێکخراوی تەندروستی دەروونی هەڵدەسووڕێت و بۆدجەی ئەوە نووسینگەی تەندروستی نەروێژ مسۆگەری دەکات.


تەلەفۆن: ‎116 123

sidetmedord.no (تەنیا نەرویجی)

ماڵپەڕی Hjelpetelefonen (تەنیا نەرویجی)