Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

لە بارەی توندوتیژی و ئازاردران لە گەڵ پزیشکەکەت قسە بکە

Snakk med fastlegen om vold og overgrep. For utsatt, utøver og pårørende

لەگەڵ هاوژینێکی توندوتیژ تووشی کێشە بووی، ئازار دراوی، یان لە ماڵەوە تووشی هەر جۆرێکی توندوتیژی بووی؟ دەتهەوێ لەگەڵ هەندێک لەم ڕووداوانەی ماوەیەک لەمەوە پێش ڕوویان داوە بسازێی؟ یان لەوە دەترسی بەزۆری هاوسەرگیریت پێ بکەن؟ ڕەنگە خزمی کەسێک بی کە تووشی توندوتیژی یان ئازار بووە؟

پزیشکێک گوێگرێکی باشە و ئەزموونی مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی هەیە. ئەرکی پزیشکەکان یارمەتیدانی نەخۆشییە جەستەیی و ڕواڵەتییەکانە، هەروەها ئەوان لە تەندروستیی دەرونی، و بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان/مادە سڕکەرەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن. ئەوەیش بەم مانایەیە کە پزیشکەکەت بەرپرسی هەموو ڕەهەندەکانی تەندروستی و سەلامەتیی تۆیە، جا چ تاقی کرابییەوە، چارەسەر کرابی یان چارەسەریی زیاترت بۆ بکردرێت. زۆربەی کاتەکان پزیشکەکان زانیارییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی و گرفتەکانی نەخۆشەکان هەیە.

پزیشکێک گوێگرێکی باشە و ئەزموونی مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی هەیە

 

پزیشکە گشتییەکەت نهێنییەکانت دەپارێزێ و ڕێگەی پێ نەدراوە هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆدا لەگەڵ کەسانی دیکە بە بێ ڕەزامەندیی تۆ یان مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێک هاوبەش بکات. ئەگەر پێویست بێت پزیشکەکەت دەبێ وەگیڕێک دابین بکات.

ئەگەر پێویست بێت، پزیشکەکەت دەتوانێ تۆ بۆ لای پسپۆرێکی تەندروستی بنێرێ، یان تۆ لەو ئاژانسانە ئاگادار بکاتەوە کە یارمەتی پێشکەش دەکەن و پێویستیان بە ناردن نییە – وەکوو پەناگەکانی قەیران، نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان هتد. پزیشکە گشتییەکەت بەرپرسیارە لە هاوئاهەندی، هەڵسەنگاندن و چارەسەریی دواتر کاتێک کە یارمەتیی لە خزمەتگوزارییەکی پسپۆڕیی تەندروستی یان جۆرەکانی دیکەی خزمەتگوزاری وەردەگری.

پلانی پزیشکە گشتییەکان بەشێک لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی گشتییە و تۆ تەنیا بەشێکی بچووک لە تێچوویەکە دەدەی.

لەسەر helsenorge.noدەتوانی زانیاریی زیاتر لە بارەی پزیشکە گشتییەکەت وەدەست بهێنی